عیراقی
تورکیا زیانی 6 ملیار دۆلاری بە عیراق و هەرێمی کوردستان گەیاندووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و بڕینەوەی دارەکان، چۆڵبوونی ژمارەیەکی زۆر گوند، ئاوارەبوونی دانیشتووانەکەی، زیانی شەش ملیار دۆلار بە ئابووری عیراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووە، لە دواین هێرشی سوپای تورکیادا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانووی چەکدارانی پەکەکە، زیاتر لە 300 خێزانی گوندەکانی قەزای ئامێدی ئاوارەی زاخۆ بوونە.
تەلەفزیۆنی عیراقییەی حکومەتی عیراق بڵاویکردەوە "بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە و سووتانی 20 کیلۆمەتر زەوی کشتوکاڵی، بڕینەوەی دارەکان، چۆڵبوونی ژمارەیەکی زۆر گوند و ئاوارەبوونی دانیشتووانەکەی، زیانی شەش ملیار دۆلار بە ئابووری عیراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووە، بەهۆی سوپای تورکیاوە ژمارەیەک گوندی قەزای ئامێدی وێران بووە و خەڵکەکەش بۆ دەستکەوتنی پەناگەیەکی ئارام، بەناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە دواین هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانووری چەکدارانی پەکەکە، زیاتر لە 300 خێزانی گوندەکانی قەزای ئامێدی بەرەو زاخۆ ئاوارەبوون، بەهۆی ئەوەی مەترسی فرۆکە جەنگییەکان و بۆردومانکردنی ناوچەکان مەترسی گەورەی دروستکردووە".
پ.ح