کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت شێوازی حکومڕانی هەرێمی کوردستان باشتر بکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد "بە ئەلیکترۆنیکردنی دامودەزگاکانی حکومەت کاری لە پێشینەمان دەبێت، دەمانەوێت شێوازی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان باشتر بکەین و بیگۆڕین، بەغدا بە ناردنی بڕە پارەی مووچەی فەرمانبەران بڕیارێکی درووستیدا".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە ئەلیکترۆنیکردنی دامودەزگاکانی حکومەت کاری لە پێشینەمان دەبێت، سیستمی مووچە و میلاکاتی ئێمە زۆر دواکەوتووە، بایۆمەتری هەنگاوی یەکەمە بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەران، بایۆمەتری کۆتایی بە کێشەی بندیوار و سەردیوار دەهێنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "دەمانەوێت شێوازی حکومڕانی هەرێمی کوردستان باشتر بکەین و گۆڕانکاری دروست بکەین، رەنگە لە داهاتوودا دەست بە پڕۆگرامی 'زەمالە' بکەینەوە لە داهاتوودا، سەبارەت بە ناردنی بڕە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عیراقەوە، بڕیارێکی درووستبوو".
پ.ح