کوردستانی

بکوژی ئەو ژنەی بە سووتاوی لە گۆڕستانی سەیوان دۆزرایەوە دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بکوژی ئەو ژنەی بە سووتاوی لە گۆڕستانی سەیوان دۆزرایەوە دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "بکوژی ئەو ژنەی کە بە سووتاوی لە گۆڕستانی سەیوان دۆزرایەوە دەستگیرکرا، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە فەرمانی دادوەر راگیراوە".

سەبارەت بە رووداوی ئەو ژنەی کە شەوی 29ی ئایاری ئەمساڵ بە سووتاوی لە گۆڕستانی سەیوان فڕێدرابوو سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بکوژی ئەو ژنەی کە لاشەکەی بە رووتی لە گۆڕستانی سەیوان بە سووتاوی دۆزرایەوە، دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".

ئاماژەی بەوەشکرد "تۆمەتبار لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و بە فەرمانی دادوەر راگیراوە، تا رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan