کوردستانی

"پێدانی بڕی 200 ملیار دینار بە هەرێمی کوردستان نایاساییە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"پێدانی بڕی 200 ملیار دینار بە هەرێمی کوردستان نایاساییە"
مەودا میدیا-

لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد پێدانی بڕی 200 ملیار دینار بە هەرێمی کوردستان نایاساییە، بانکی ناوەندی و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاگادار دەکاتەوە ئەو هەنگاوە نایاساییە نەنێن.

لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "رەوانەکردنی بڕی 200 ملیار دینار بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ هەرێمی کوردستان کارێکی نایاساییە و پێچەوانەی مادەی 11یە لە یاسای بودجەی ساڵی 2021".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بانکی ناوەندی و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاگادار دەکەینەوە، بەهیچ شێوەیەک هەنگاو بۆ ئەو کارە نایاساییە نەنێن".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan