کوردستانی
بەهۆی بەشە بودجەی هەرێمەوە ناکۆکی کەوتە نێوان ئەندامانی لیژنەی دەستپاکی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانەوە ناکۆکی کەوتە نێوان ئەندامانی لیژنەی دەستپاکی، دوو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایانگەیاند بە هەموو شێوەیەک راگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رەت دەکەینەوە، دەستەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەران ناردنی بڕی 200 ملیارەکەی هەرێمی بە نایاسایی ناوبردبوو.
لە روونکردنەوەیەکدا هەریەک لە رێبوار کەریم، جەمال شووکر، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە راگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەیان بەوەکردووە "ئێمە دوو ئەندامی کورد لە لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە هەموو شێوەیەک ئەو بەیاننامەیەی لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەران رەتدەکەینەوە و پێمانوایە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان هیچ گرفتێکی یاسایی نییە و لە چوارچێوەی یاسای بودجەی عیراقی ساڵی 2021 جێیکراوەتەوە".
باسیان لەوەشکردووە "یاساکە بۆ کۆی ساڵی 2021 هەژمار دەکرێت، هەربۆیە دەبێت پارەکە لە سەرەتای ساڵەوە هەژمار بکرێت و رەوانە بکرێت، دووپاتیشی دەکەینەوە کە ئەو پارەیە بەپێی یاسای بودجە و بەپێی بڕیارەکەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، تەنها بۆ مووچە خەرجدەکرێت و بەهۆیەوە نابێت لێبڕینی مووچە لەهەرێمی کوردستان بەردەوامبێت".

روونکردنەوەکە پاش ئەوەدێت، دەستەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو "ناردنی بڕی 200 ملیار دیناری مانگانە بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، نایاساییە و پێچەوانەی مادەی 11ی یاسای بودجەیە، هەروەها هۆشداری دەدەینە بانکی ناوەندی و ئەنجومەنی نوێنەران ئەم هەنگاوە نایاساییە نەنێن".
پ.ح