کوردستانی
سەبارەت بەو هاوڵاتییەی لەگەڵ کارمەندێکی هاتوچۆدا شەڕی کرد روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد "ئەو رووداوەی کە لە گرتە ڤیریۆییەکدا بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاوڵاتییەک و کارمەندێکی هاتوچۆ لەسەر شەقام دەستە و یەخە شەڕ دەکەن، رووداوێکە پەیوەندی بە سەرپێچی هاتوچۆوە نەبووە و هاوڵاتییەکە سەرخۆش بووە، لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە بەردەوام دەبێت".
سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆییەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و تیایدا هاوڵاتییەک و کارمەندێکی هاتوچۆ لەسەر شەقام دەستە و یەخە شەڕ دەکەن فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "رووداوەکە پەیوەندی بە سەرپێچی هاتوچۆوە نەبووە و هاوڵاتییەکە سەرخۆش بووە، پێش ئەو رووداوە بە چەند خولەکێک بووەتە دەمەبۆڵەی لەگەڵ چەند کارمەندێکی دیکە و قسەی نەشیاوی بەرانبەریان بەکارهێناوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بێگومان لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن و بەدواداچوونی پێویست بۆ رووداوەکە دەکرێت، بەهۆی ئەوەی گومانی ئەوەی لێدەکرێت ئەو رووداوە بەمەبەست دروستکرابێت، ئێمە دڵیایان دەکەینەوە هەرگیز ناتوانن سیمای شار و کارمەندانی هاتوچۆ بشێوێنن".
ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کارمەندێکی هاتوچۆ لەگەڵ هاوڵاتییەک دەستە و یەخە شەڕ دەکەن، دەنگۆی ئەوەی هەبوو هاوڵاتییەکە بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکلیکەی هێرشی کردبێتە سەر کارمەندەکەی هاتوچۆ.
پ.ح