کوردستانی

پرسی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان و شایستە داراییەکانی جوتیاران تاوتوێکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرسی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان و شایستە داراییەکانی جوتیاران تاوتوێکرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2021 هەردوو وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان عیراق کۆبوونەوە تایبەت بە پرسی شایستە داراییەکانی جوتیاران و بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان.

لە دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشی  کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و علا ئەحمود جبوری، وەزیری بازرگانی عیراق رایانگەیاند "گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا کراوەو هەوڵدەدرێت کوالێتی ئەو بەرهەمانەی دابەشدەکرێت باشتر بکرێت".

ئەوەشیان خستەڕوو "بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە چۆنیەتی پەلەکردن بووە لە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ و ساڵانی پێشوو و هاوکات وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕیاریداوە گەنمی جوتیارانی هەرێم وەربگرێت، هەروەها لیژنەیەکی تایبەت پێکدەهێرێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەردوو لا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan