کوردستانی
رووداوێکی تەقەکردن روویدا و کەسێک برینداربوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی قەڵادزێ کەسێک بە چەکی جۆری دەمانچە تەقەی لە ئاوەڵ زاوایەکی خۆی دەکات و برینداری دەکات، وەک پۆلیس ئاماژەی پێکردووە کێشەکە کۆمەڵایەتییە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی قەڵادزێ کەسێک بە چەکی جۆری دەمانچە تەقەی لە ئاوەڵ زاوایەکی خۆی بەناوی (د . ع . ح) لەدایکبووی ساڵی 1989، پیشەی پێشمەرگە، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی کرد و بەو هۆیەشەوە بە سەختی بریندار بوو دوای چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەوتەی سکاڵاکار کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ئاوەڵزاوەکەی هەبووە و بەهۆیەشەوە تەقەی لێکردووە، دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکار هاتوو لە جۆری دمانچە".
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین وتی "بە مادەی 406 بڕگەی 31 دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ تۆمەتبار دەرچووە، لە شوێنی رووداوەکەش لەلایەن تیمەکانی بەڵگەو تاوان 4 قاوەن دۆزراوەتەوە".
س.س