کوردستانی

ژنێک لە رێگەی چوونی بۆ دەرەوەی وڵات گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک لە رێگەی چوونی بۆ دەرەوەی وڵات گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

ژنێکی پەنابەری خەڵکی سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێگەی چوون بۆ وڵاتی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانلەدەستدەدات، ئەو ژنە خاوەنی دوو منداڵە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی دووشەممە 14ی حوزەیرانی 2021 ژنێکی پەنابەری خەڵکی سەردەشت بە ناوی "مێهری نەبی زاده" تەمەن 27 ساڵ لە کاتی چوون بۆ وڵاتی یۆنان بە هۆی دووری رێگە و ماندوویەتی گیانی لە دەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێهری نەبیزاده هاوڕێ لەگەڵ هاوسەر و دوو کچە چوار ساڵ و حەوت ساڵانەکەی لە سنووری ویشکانی تورکیاوە بەرەو یۆنان رۆشتوون و بە هۆی دووری ڕێگاکە ماندوویەتی تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەستداوە.

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە