کوردستانی
"شەش مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی تەرخانکراوی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای خەرج نەکردووە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت شەش مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی تەرخانکراوی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای خەرج نەکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات نەخۆش هەیە لەم هەفتەیەدا (20) ملیۆن دیناری داوە بە دەرمان بە تەنها بۆ 21 رۆژ.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت "شەش مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی تەرخانکراوی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای خەرج نەکردووە، هەموو کۆمپانیاکانی دەرمان هێنانی دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەی هیوا راگرتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەتا ئەو کاتەی پارەی سلێمانی بەکاردەهات بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک، پارەی دەرمان بە تەواوی دەدرا, بەڵام
کاتێک بریاردرا پارەی بانکی سلێمانی تەنها بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەکاربێت بریاردرا پارەی کۆمپانیاکان بکەنە تەنها 2%".
باسی لەوەشکرد "نەخۆش هەیە لەم هەفتەیەدا (20) ملیۆن دیناری داوە بە دەرمان بە تەنها بۆ 21 رۆژ, هەروەها خێزان هەیە لەم هەفتەیەدا سەیارەکەی فرۆشتووە بۆ دەرمانی شێرپەنجە، بەڵام بەشی پێداویستی نەخۆشەکەی نەکردووە".
س.س