عیراقی
زیاتر لە 200 کاندیدی دیکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دوورخرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێکدا دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی عیراق ئاشکرایکرد کە 226 کاندیدی دیکە دوورخراونەتەوە و ناتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق بکەن، پێشتریش ژمارەیەک کاندیدی دیکە دوورخراونەتەوە.

دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی عیراق رایگەیاند "لەو كەسانەی كە خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكەی 10ی تشرینی یەكەم تۆماركردووە و ژمارەیان 226 كاندیدە ڕێكارەكانی یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەریی ژمارە 10ی ساڵی 2008 دەیانگرێتەوە و ناتوانن خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كاندید بكەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو كەسانەی كە دوورخراونەتەوە دەتوانن لەبەردەم دەستەی پێداچوونەوە لە دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری تانە لە بڕیاری دوورخستنەوەیان بدەن".
س.س
س.س