کوردستانی
پەکەکە و تورکیا گوێ لە داواکارییەکانی ھەرێم ناگرن و کوردستانیان کردووەتە شوێنی ململانێکانیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ململانێکانی نێوان تورکیا و پەکەکە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە، ئەمەش بوونەتە مەترسی بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکانیش رایدەگەیەنێت پەکەکە و تورکیا گوێیان لە دواکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناگرن.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی مانگێک دەبوو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ئارامیان بەخۆیەوە بینیوە و کەمتر بۆردوومان دەکرێت و جموجوڵی پەکەکە کەمتری کردووە، بەڵام لە 14ی حوزەیرانی 2021 ناوچەکانی سنووری گونی لێلکان لەلایەن تورکیاوە ئاگری تێبەردرا و بە دەیان دۆنم لە پوش و پاوان سوتان، ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر شوێنی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات".
باسی لەوەشکرد "لە سنووری ناحیەی سیدەکان جموجوڵی پەکەکە زۆر کەمیکردووە، بەڵام چەند شوێنێک هەیە لەلایەن پەکەکەوە بۆمبڕێژکراوە، ئەمەش مەترسی هەیە لەسەر هاوڵاتییان، هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بەردەوام بەسەر ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە".
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان وتی "لە رووی دەستوورەوە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیش لە ئەستۆی حکومەتی عیراقە، هەروەها چەندین جاریش لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستانەوە داوا لە پەکەکە و تورکیا کراوە ململانێکانیان بەرنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەڵام پەکەکە و تورکیا گوێیان لە دواکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەگرتووە".
ناوبراو وتیشی "لە ساڵی 2017 تاوەکو ئێستا تەنها لە سنووری ناحیەی سیدەکان 21 هاوڵاتیی بریندار و شەهیدبوون بەهۆی شەڕ و ململانێکانی تورکیا و پەکەکەوە".
س.س