کوردستانی

زانیاری نوێ لەبارەی یەکخستنەوەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەبارەی یەکخستنەوەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لە ئێستادا یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەموو کاتێک گرنگترە، ئاماژەی بەوەشکرد رێکخستەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کاتێکی زۆری دەوێت.

عوسمان کەریم سوارە، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەموو کاتێک گرنگترە، بەڵام گرنگە پێش ئەوەی هێزەکانی 70 و 80 بچنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە خۆیان رێکبخەن و هیچ لیوایەک لە دوو هەزار کەس کەمتر نەبێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "رێکخستەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کاتێکی زۆری دەوێت، چونکە ئەوە کارێک نییە بەپەلە بکرێت".

ئەمە لەکاتێکدایە کە دەوترێت هێزەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتی ئەمەریکا و بەریتانیا فشاریان خستووەتە سەر پارتی دیموکراتیی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆئەوەی هێزەکانی پێسمەرگە یەکبخەنەوە و کۆتایی بە فرە هێزی بهێنن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan