کوردستانی
ژمارەیەک زیندانی لە بەندیخانەی گرتن و گواستنەوەی کەرکوک رفێندران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ماوەیەک لەمەوبەر هێزێکی چەکداری دەمامکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر زیندانی گرتن و گواستنەوەی کەرکوک کە ژمارەیەک تاوانباری داعشی تێدایە، هێزە دەمامکدارەکە بەبێ هیچ فەرمانێکی دادوەر چەند زیندانییەک دەڕفێنن و زۆربەی تاوانبارەکانی دیکە ئەشکەنجە دەدەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بەپێی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهاتووە، هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ناوخۆی پۆلیس سەردانی کەرکوکی کرد و هەریەک لەبەڕێوەبەری زیندانی گرتن و گواستنەوەی کەرکوک و ئەفسەری ئیشکگر و چەند پۆلیسێک لەسەر کار لادراون و ئەفسەری ئیشکگریش بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بەندکراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، زیندانییەکان 150کەسن و بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعشەوە حوکم دراون، تائێستا نازانرێت ئەوانەی لەلایەن هێزە دەمامکدارەکانەوە رفێندراون بۆ کوێ براون، ئێستاش ئەو زیندانیانەی لێیاندراوە لە دادگای کەرکوک سکاڵایان تۆمار کردووەو داوای مافی پاراستنیان دەکرێت.
س.س