کوردستانی

ژنێکی کورد لە تورکیا لەلایەن چەکدارێکەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێکی کورد لە تورکیا لەلایەن چەکدارێکەوە کوژرا
مەودا میدیا-

ژنێکی کورد سەر بە پارتی دیموکراتی گەلان لە شاری ئیزمیر لەلایەن چەکدارێکەوە کوژرا، پارێزگاری ئیزمیر رایگەیاند چەکدارەکە دەستگیرکراوە و کوژرانی ژنەکەشی پشتڕاستکردەوە.

پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی حوزەیرانی 2021 لەراگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە چەکدارێک هێرشی کردووەتە سەر بارەگای پارتەکەیان لە شاری ئیزمیر و ژنە ئەندامێکی پارتەکە کوژراوە، باسی لەوەشکردووە ئەو ژنەی کوژراوە کوردە، پاش رووداوەکە پۆلیسی شارەکە گەیشتوونەتە ناوچەکە و سەرجەم رێگاکانییان داخستووە.

پارێزگاری ئیزمیر رایگەیاند "رووداوەکە بەجۆرێک بووە کاتێک تەقەکەرەکە تەقەی لە بارەگای هەدەپە کردووە، کە لە نهۆمی حەوتەمی بیناکەدابووە و دواتریش لەشەقامەکەدا تەقەیکردووە و هەڵهاتووە، لە ئەنجامدا ژنێک گیانی لەدەستداوە و تەقەکەرەکەش دەستگیرکراوە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد