کوردستانی

بەهۆی رووداوی کوشتنی ژنێک و دواتر سووتاندنی چەند تۆمەتبارێک دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی رووداوی کوشتنی ژنێک و دواتر سووتاندنی چەند تۆمەتبارێک دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد "پاش ئەوەی تەرمی ژنێک بەکوژراوی دۆزرایەوە و دواتر لاشەکەی سووتێندرابوو، دەست بەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و تەرمی ژنەکە ناسرایەوە، تواندرا چەند سەرەداوێک بدۆزرێتەوە و سەرجەم تۆمەتبارانی رووداوەکە دەستگیربکرێن".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی حوزەیرانی 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان، لەسەر رێنمایی و راسپاردەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە رۆژی 10ی ئەم مانگە ئاگادارکرانەوە بەبوونی تەرمێکی سوتێندراو لەنزیک گوندی عەزیزئاوا، دواتر هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە".

ئاماژە بەوەشکراوە "پاش ئەوەی هێزەکانمان چوونە شوێنی رووداوەکە، بە فەرمانی دادوەر دەستبەجێ دەستکرا بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، تواندرا چەند سەرەداوێک بدۆزرێتەوە، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەدا لاشە سوتێندراوەکە ناسرایەوە کە ژنێکە بەناوی (ب ، ع، ح) لەدایکبوی ساڵی 1990، تۆمەتباران سەرجەمیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوه دەستگیرکران، یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانی ناوە بە تاوانەکەدا وتووێتی بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە