عیراقی
پەرلەمان راپۆرتی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا ئاراستەی کازمی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد پاش ئەوەی سەردانی ناوچە سنوورییەکانی هەریمی کوردستانیان کرووە، بەدواداچوونیان بۆ لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا کردووە و ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عیراقی دەکەن، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایگەیاند "پێشتر واژۆمان کۆکردبووەوە و نووسراومان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد تا ئەوەی حکومەتی عیراق دەسەڵاتەکانی بۆ ئارامکردنەوەی سنوورەکان و لەشکرکێشییەکانی تورکیا بەکاربهێنێت".
محەمەد رەزا ئال حەیدەر، سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە لیژنەکەیان سەبارەت بە دەستدرێژییەكانی سوپای توركیا سەردانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە و چەندین بنكەی سەربازی سوپای توركیایان لە رێگا و بەرزایی چیاكان بینیوە، ئاماژەی بەوەشکردووە "سوپای توركیا لە ناوچە سنوورییەكان بەقوڵایی زیاتر لە 15 كیلۆمەتر بنكە و بارەگای سەربازییان دامەزراندووە، ئەنجامی بەدواداچوونەکان ئاراستەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەین".

باسی لەوەشکردووە "هێزەكانی پاسەوانی سنوور بە درێژای 245 كیلۆمەتر لە سنوورەكانی هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە، پێویستی بە پاڵپشتی زیاترە بەدانانی كامێرە و بوونی فڕۆكە، هەروەها لەسەردانی لیژنەكەیان بۆیان دەركەوتووە، چەندین گوند لە سنووری قەزای زاخۆ بەهۆی ئەو گرژییانەوە كۆچییان كردووە بۆ ناوچەكانی دیكە و پێویستە حكومەت لەخەمیان بێت".
هاوکات غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە کاری لیژنەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشتر واژۆمان کۆکردبووەوە و نووسراومان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد، تا ئەوەی حکومەتی عیراق دەسەڵاتەکانی بۆ ئارامکردنەوەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنێت، بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم هیچ دەسەڵاتێکی بەرانبەر بە تورکیا نییە و نایەوێت بەکاری بهێنێت، هەروەها رێگر بێت لە دەسترێژییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، خۆشبەختانە لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەدواداچوونیان کردووە و بەمزووانە ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت".

پ.ح