کوردستانی

زانیاری نوێ سەبارەت با ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ سەبارەت با ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد "ئەوەی تائێستا سەبارەت بە ناردنی پارەی مووچەخۆران لەلایەن بەغداوە باس دەکرێت، تەنها بەرپرسانی هەرێمی کوردستانە و تائێستا هیچ بەرپرسێکی عیراق روونکردنەوەی لەوبارەیەوە نەداوە، دەبێت بزانین ئەو رێککەوتنەی کراوە یاساییە یاخود نا، دەبێت حکومەتی هەرێم و عیراق بۆ هاوڵاتییانی روونبکەنەوە".

سەبارەت بە ناردنی بڕی 200 ملیار دینار بە مەبەستی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە جەمال کۆچور، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا بەرپرسانی بەغدا هیچ قسەیەکیان لەبارەی ئەو 200 ملیار دینارەوە نەکردووە کە بەغدا رەوانەی دەکات، ئەوەی هەیە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانە قسە لەسەر ئەم بابەتە دەکەن، ئەگەر بەغدا مانگانە 200 ملیار دینار بداتە هەرێمی کوردستان، ئەوە مانای وایە لە چوارچێوەی یاسای بودجە دەرچوون، حکومەتی هەرێم ناردنی ئەم پارەیە بە رێککەوتن ناودەبات، ئێمە نازانین ئەو رێککەوتنە لەسەر بنەمایەکی یاساییە یاخود نا، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق بۆ هاوڵاتییانی روونبکەنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە یاسای بودجەدا هاتووە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ رادەستی حکومەتی ناوەند بکات، نرخی سۆمۆش نرخێکی جێگیر نییە و رۆژانە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و کەم و زیاد دەکات".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan