کوردستانی

"مستەفا کازمی بەڵێنی بە مەسرور بارزانی داوە پارەی مووچە رەوانە دەکات"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"مستەفا کازمی بەڵێنی بە مەسرور بارزانی داوە پارەی مووچە رەوانە دەکات"
مەودا میدیا-

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد "وەک نیازپاكییەک بەغدا مانگانە سولفەیەک بۆ هەرێم دەنێرێت، ناردنی بڕە پارەكەش لە چوارچێوەی رێككەوتنی پشكی هەرێمی كوردستانە لەناو پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عیراق، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڵێنی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە، مانگانە بڕە پارەیەک بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران رەوانە دەکات".

ئەحمەد سەفار، بریاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە ناردنی بڕە پارەیەک لەلایەن بەغداوە رایگەیاند، "مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڵێنی بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە، مانگانە بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام تا ئیستا نازاندرێت بڕەكەی چەندە، بە پێی یاسای بودجەش ئەو سولفەیەی كە رەوانەی هەرێم دەكرێت، لە مانگى یەکى ئەمساڵەوە هەژمار دەكرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا لە نێوان دیوانی چاودێریی دارایی هەردوولا بۆ جێبەجێكردنی تەواوەتی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا بەردەوامە، كارەكانیش بەباشی بەڕێوە دەچن، گفتوگۆكانیش زیاتر هونەرین، لەئێستادا وەک نیازپاكییەک بەغدا مانگانە سولفەیەک بۆ هەرێم دەنێرێت، ناردنی ئەو بڕە پارەیەش لە چوارچێوەی رێككەوتنی پشكی هەرێمی كوردستانە لەناو پرۆژە یاسای بوجەی گشتیی عیراقدا، گەشبینم لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆتایی بە رێککەوتنی هەرێم و بەغدا بێت و وەک خۆی جێبەجێبکرێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan