کوردستانی
تەندروستیی هەولێر سەبارەت بە گیانلەدەستدانی کچە 19 ساڵەکە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشکرایکرد "لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ گیانلەدەستدانی ئەو کچە دەکەین کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر گیانی لەدەستداوە، وەک باسدەکرێت بەهۆی خواردنی دەرمانی کیمیاییەوە بووە و لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە کڕدراوە".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر سەبارەت بە رووداوی گیانلەدەستدانی کچێکی 19 ساڵ بەهۆی خواردن و بەکارهێنانی حەبی قەڵەوەییەوە لەڕێگەی ئۆنڵاین لە راگەیەندراوێکدا روونیکردەوە "تیمی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەستی بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە کردووە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەرکەوتنی هۆکاری زانستی ئەم گیانلەدەستدانە و لەهەر ئەگەرێک سەرپێچیکاران رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئه‌و كچه له‌ڕێگه‌ی فهیسبووكهوه حه‌به‌كه‌ی كڕیوه، وه‌ك كه‌سوكاره‌كه‌ی باسی ده‌كه‌ن، گوایه حه‌به‌كه هی قه‌ڵه‌وبوون بووه، هه‌رچه‌نده دایك و باوكی رازی نه‌بوونه كچه‌كه‌یان ئەو حه‌به بكڕێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتنی ئاسان بووه، له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت كڕیویه‌تی و به تاكسی گه‌یه‌ندراوه‌ته ده‌ستی، هۆشداری دەدەینە هاوڵاتییان خۆیان لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە دەرمانانە بپارێزن کە بڕواپێکراوی یاسایی و پزیشکی نین".
ئەمەش دوای ئەوەدێت، کچێکی تەمەن 19 ساڵ بەناوی هێلین ئەحمەد، کە پیشەی خوێندکارە لە شاری هەولێر بەهۆی خواردنی حەبی قەڵەوەییە کە لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە داوایکردبوو، پاش ئەوەی لە کۆی 40 دەنک 36 دەنک لە حەبەکە دەخوات، تەندروستی تێکدەچێت و دەگەیەندرێتە نەخۆشانە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی حوزەیرانی 2021 گیانی لەدەستدا.

پ.ح
بیروڕا