کوردستانی

هەپەگە کوژرانی 11 سەربازی دیکەی تورکیای لە بادینان راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە کوژرانی 11 سەربازی دیکەی تورکیای لە بادینان راگەیاند
مەودا میدیا-

هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە کوژرانی 11 سەربازی دیکەی سوپای تورکیای لە مەتینا و ئاڤاشین لە سنووری ئامێدی راگەیاند، هاوکات وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند 9 گەریلا لە باکووری عیراق کوژراون.

هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی حوزەیرانی 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "لە مەتینا و ئاڤاشین لە سنووری ئامێدی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە 11 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون".

هاوکات میدیاکانی تورکیا لەسەر زاری وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی بڵاویانکردەوە "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیا لە باکووری عیراق 9 گەریلا کوژراون".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب