کوردستانی
قاچاغچییەک 12 پەنابەری عیراقی لە قەنەفەدا شاردووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشکرایکرد، قاچاغچییەک 12 کۆچبەری عیراقی لەناو قەنەفە و كەلوپەلی ناوماڵدا شاردووەتەوە، لەلایەن هێزی سەر سنووری بەریتانیا دەستگیرکراوە و دراوەتە دادگا و سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە، سەرجەم کۆچبەرەکان لە تەمەنی خوار 18 ساڵ بوونە و ویستوویانە بەرەو بەریتانیا کۆچ بکەن.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی حوزەیرانی 2021 لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "قاچاغچییەک بەناوی ئارمان یوسف رەحمانی، تەمەنی 21 ساڵە و 12 کۆچبەری عیراقی لەناو قەنەفە و كەلوپەلی ناوماڵدا شاردووەتەوە، ویستوویەتی لە فەرەنسا و بەلجیكاوە كۆچبەرەكان بپەڕێنێتەوە بۆ بەریتانیا، لەلایەن هێزی سەر سنووری بەریتانیا دەستگیرکراوە و دراوەتە دادگا، سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە، پاش تەواو بوونی سزاکەی دیپۆتی ئێران دەکرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەكاتی گەیشتنیان بۆ سنووری بەریتانیا ئەفسەرانی هێزی سەر سنووری بەریتانیا لۆرییەكانیان پشكنیوە و 12 كۆچبەری عیراقی خوار تەمەن 18 ساڵیان لەناو قەنەفە و کەلوپەلەکاندا دۆزیوەتەوە".
پ.ح