کوردستانی

لیژنەیەکی بەغدا بۆ چاودێریکردنی داهات سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەیەکی بەغدا بۆ چاودێریکردنی داهات سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد
مەودا میدیا-

لیژنەیەکی چاودێری بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە بەمەبەستی چاودێریکردنی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکان و فرۆشتنی نەوت، حکومەتی عیراق پاش وردبینیکردن بۆ داهاتی هەرێمی کوردستان، مانگانە بڕی 200 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لیژنەیەکی چاودێری حکومەتی عیراق سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و بۆ ماوەی یەک هەفتە وردبینی لە داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکان و فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەکەن، تائەوەی بە داتا داهاتی گشتیی بخەنەڕوو.
 
ئەمەش دوای ئەوەدێت حکومەتی عیراق بڕیاری ناردنی بڕی 200 ملیار دینار مانگانەی بۆ هەرێمی کوردستاندا بە مەبەستی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران، هەروەها بڕیارەکە لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە جێبەجێ دەکرێت و پارەی شەش مانگ رەوانە دەکرێت، بەغدا بڕیاریدابوو پاش وردبینیکردن بۆ داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستان پارەکە رەانە بکات.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan