کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە خۆی کردبووە بەڵێندەر و خاوەن کۆمپانیا و فێڵی لە هاوڵاتییان دەکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە خۆی کردبووە بەڵێندەر و خاوەن کۆمپانیا و فێڵی لە هاوڵاتییان دەکرد.
لە راگەیەندراوەکە پۆلیسدا هاتووە "بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوا، بنکەی پۆلیسی دادگا، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م.م.ص) دەستگیر کرد، کە وەک (بەڵێندەر و خاوەن کۆمپانیا) خۆی ناساندبوو و لە چەندین بنکەی پۆلیس و نووسینگەی نەهێشتنی تاوان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو و فرت و فێڵیشی لە ژمارەیەک هاوڵاتیی کردبوو".
ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتباری ناوبراوی سەرەوە، کە لە بنکەی پۆلیسی (کوردستان) بەپێی مادەی 229 و لە بنکەی پۆلیسی راپەڕین بەپێی مادە 456 و لە بنکەی پۆلیسی شادی، بەپێی مادە 456 و لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵات بەپێی مادە 444 لە یاسای سزادان داواکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و درایە دادگا".
س.س
س.س