عیراقی

هەواڵێکی خۆش لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا
مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت هەرێمی کوردستان و بەغدا گەیشتوونەتە رێککەوتنی كۆتایی لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو رێککەوتە بنەمایەکی باشە بۆ بودجەی ساڵانی داهاتوو.

ئەمجەد عیقابی، ئەندامی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە "هەرێمی کوردستان و بەغدا گەیشتوونەتە رێککەوتنی كۆتایی لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان و رێگە بە دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ دەدرێت لە دامودەزگاكانی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەبێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی وزە ئاماژەی بەوەشکردووە "لێكتێگەیشتنەكان تەنها لەبارەی خاڵەكانی بودجەوە نیین، بەڵكو دۆسیەكانی وزە و چاودێری دارایی و پابەندبوونەكانی سەر هەرێم لەخۆ دەگرن، ئەمەش بنەمایەکی باشە بۆ بودجەی ساڵانی داهاتوو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان