کوردستانی
ئەمڕۆ لە سلێمانی حاڵەتێکی نائاسایی روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ئاشکرایکرد ئەمڕۆ هەینی 18ی حوزەیرانی 2021 حاڵەتێکی نائاسایی لە شاری سلێمانی روویداوە بەرزترین پلەی گەرما تۆمارکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە هەرێمی کوردستان لە وێسگەی کەشناسیی سلێمانی تۆمار کرا کە بریتی بوو لە 44 سیلیزی، جگە لە وێسگەی خەبات کە هەمان پلەی گەرمی تۆمار کرا".
ئاماژە بەوەشکراوە "راپۆرتی کەشوهەوای کاتژمێر 12 وێستگەی کەشناسیی سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی لە هەموو عیراقدا تۆمار کرد جگە لە وێسگەی عەلی غربی و عەممارە لە پارێزگای میسان".
س.س