کوردستانی

پەرلەمانتارێک: پێویستە مووچەکانتان ببەخشنە نەخۆشانەی هیوا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێک: پێویستە مووچەکانتان ببەخشنە نەخۆشانەی هیوا
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان مووچەی ئەم مانگەی بەخشییە نەخۆشانەی هیوای تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە لە سلێمانی و داوایەک ئاراستەی ژمارەیەک وەزیر و پەرلەمانتار دەکات.

هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بەوەی مووچەی ئەم مانگەی بەخشیوەتە نەخۆشخانەی هیوا، زانیارییەکەی پشتڕاستکردەوە و بە مەودا میدیای راگەیاند "نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە، تاکە هیوای تووشبووانی شێرپەنجەیە و تەواوی مووچەی ئەم مانگەم بەخشیوەتە ئەو نەخۆشخانەیە، وە زیاتر کاردەکەم تا ئەوەی خێرخوازان و سەرمایەداران هاوکارییەکانییان بگەیەننە نەخۆشخانەی هیوا و هیوا بە تووشبووانی شێرپەنجە بدەنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "داوا لە هەریەک لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، عەلی حەمەساڵح، کازم فاروق، سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکەم، مووچەی ئەم مانگەیان ببەخشنە نەخۆشخانەی هیوا".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan