کوردستانی

"مانگانە ملیارێک دیناری داهاتی هاتوچۆی سلێمانی دەچێتە سەر نەخۆشخانەی هیوا"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"مانگانە ملیارێک دیناری داهاتی هاتوچۆی سلێمانی دەچێتە سەر نەخۆشخانەی هیوا"
مەودا میدیا-

ئەفەسەرێکی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد "ئاگادارم کە مانگانە زیاتر لە ملیارێک دینار لە داهاتی هاتوچۆی سلێمانی دەخرێتە سەر هەژماری نەخۆشخانەی هیوا، لەئێستادا زیاتر لە 50 ملیار دینار لە هەژمارەکەیدا بوونی هەیە" بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی نەخۆشخانەی هیوا پەیامێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

موقەدەم بەختیار محەمەد، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی و هاوکات تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە "نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، بەڕێزان لاتان ئاشکرایە کە لەئێستادا دۆخی نەخۆشخانەی ھیوا لەوپەڕی خراپیدایە، بەشێوەیەک کار گەیشتووەتە ئەوەی پیتاک و خێر و سەدەقەی بۆ کۆبکرێتەوە و کەمپینی بۆ رێک بخرێت، بەندە وەک تووشبوویەکی شێرپەنجە و قەرزدارباری ئەو نەخۆشخانەیە، لەھەمان کاتدا ئەفسەرێکی ھاتوچۆم و ئاگادارم لەوەی کە مانگانە و تائێستاش لە داھاتی ھاتوچۆی سلێمانی زیاد لە ملیارێک دینار دەچێتە سەر هەژماری  نەخۆشخانەی ھیوا و لەئێستاشدا زیاتر لە 50 ملیار دینار لە هەژمارەکەدا بوونی ھەیە، بۆیە ئەگەر بەڕێزتان بەئەرک و رۆڵی خۆتان ھەستن ھیچ پێویست بەو ھەڵا ئیعلامییە ناکات کە دەکرێت بەناوی ھیواوە و خێر و سەدەقەی کەسی ناوێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2012 بڕگەی 9 لە %5ی داھاتی ھاتوچۆی تەرخان کردووە بۆ ھاوکاری سندوقی شێرپەنجە و لیژنەیەکی دیاریکردووە بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە لەپارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام نازانم ھۆکار چییە لیژنەی ناوبراو بەم کارە ھەڵناستن؟".

لە بەشێکی دیکەدا باسی لە چارەسەرکردووە و روونیکردووەتەوە "بەڕێزتان ئەرکتانە لەئێستادا و بەپەلە ھەستن بە کارا کردنی ئەم کەیسە و لیژنەی بۆ دیاریبکەن بۆ ھەر پارێزگایەک بەجیا، بەمەرجێک دەسەڵاتی خەرجی ئەو ئەژمێرانەیان ھەبێت و باش وایە بە سەرۆکایەتیی و ئەندامێتی  پارێزگارەکان و بەڕێوەبەرانی گشتیی تەندروستیی پارێزگاکان و بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە پێک بھێندرێت، من دڵنیام بەڕێزتان وەک سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەتوانن و دەسەڵاتتان ھەیە ئەم کێشەیە چارەسەری ریشەیی بکەن و کۆتایی پێ بهێنن، ئێوە بەرپرسیارن بەرانەبەر بە خودا و گەل و مێژوو، بۆیە دواتکام لێتانە بێنە سەر خەت و بەشداربن لە کەمکردنەوەی ئازار و کۆژانی نەخۆشانێک کە تەنھا خودا ئاگادارە لەحاڵ وگوزەرانیان".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە