کوردستانی
سەبارەت بە فرۆشتنی نەخۆشخانەی هیوا روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد "رەتی دەکەینەوە نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە لە سلێمانی فرۆشرابێت، یاخود داخرابێت و درابێتە کەرتی تایبەت، هاوڵاتییان و پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا و هەموو سەنتەرەکانی دیکەی شێرپەنجە دڵنیادەکەینەوە کە بە پاڵپشتی سەرۆکی حکومەت و ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی وەزارەتی دارایی، کێشەکانییان چارەسەر دەکرێت".
ئاسۆ حەوێزی، وتەبیژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "سەبارەت بەو هەواڵ و پڕوپاگەندانەی لەمڕۆژانەدا بڵاوبوونەتەوە، گوایە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی دادەخرێت یاخود فرۆشراوە و دەدرێت بە كەرتی تایبەت، کە بەداخەوە بووەتە هۆی دەستکردن بە چەواشەکاری و موزایەدەکردن، بۆیە بە پێویستی دەزانین بە رای گشتی رابگەیەنین کە ئەم دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە و هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە، بەڵكو بە پێچەوانەوە لە نەخۆشخانەی هیوا و هەموو نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان، تەواوی خزمەتکردنی نەخۆش بێ بەرانبەرە و لە روانگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی ئەم نەخۆشخانانە هەردەم جێگەی بایەخ و گرنگیپێدان بوونە و تەواوی پاڵپشتی و ئاسانكاریان بۆ دەكرێت و چەندین پرۆژەی دروستکردن و فراوانکردن و دابینکردنی ئامێر و پێداویستییەکان لە بواری جێبەجێکردندان، ئەمە وێڕای دابینکردنی دەرمان و چارەسەری تیشکیی و نەشتەرگەری و خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان کە تێچوویان مانگانە چەندین ملیار دینارە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "جارێکی دیکە وێڕای رەتکردنەوەی ئەم هەواڵ و دەنگۆیانە و رەتکردنەوەی هەر بیرۆکە و هەوڵێکی لەو جۆرە کە بەداخەوە چەندین کەس و لایەن دەستیان بە موزایەدەکردن کردووە، لەهەمانکاتدا هاوڵاتییان و پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا و هەموو سەنتەرەکانی دیکەی شێرپەنجە دڵنیادەکەینەوە کە بە پاڵپشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی وەزارەتی دارایی، هەر کێشە و کەموکورتی و پێداویستیەکییان وەک خەرجکردنی بودجەی (بەدەل عیادە) بەپێی پێویستییان و هاوسەنگی دابەشکردن لەسەر بنەمای یەکسانی و پابەندبوون بە رێنماییەکانی چاکسازی و هەموارکراو چارەسەر دەکرێت، هەروەها هەموو پاڵپشتی و ئاسانکاریەک دەکەین بۆ کۆمپانیاکانی دابینکەر بۆ وەرگرتنی شایستەکانییان لە وەزارەتی دارایی لەپێناو بەردەوامبوونی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان".
پ.ح

بیروڕا