کوردستانی

سەبارەت بە ناردنی 200 ملیار دینارەکە زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە ناردنی 200 ملیار دینارەکە زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد "تائێستا وەک ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نازانین بەغدا کەی بڕە پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات، بڕیاری ناردنی پارەکە یاساییە و هیچ کێشەیەکی نییە و بەغدا لە هەرکاتێکدا بێت رەوانەی دەکات".

سەبارەت بە ناردنی بڕی 200 ملیار دینار مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا ئێمە وەک ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نازانین بەغدا کەی ئەو بڕە پارەیە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات، بەڵام ئەوە دەزاندرێت پاش ئەوەی حکومەتی عیراق لەڕێگەی لیژنەیەکەوە بەدواداچوون بۆ داهاتی نەوتی نانەوتی هەرێمی کوردستان دەکات، پارەکە رەوانە دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "ناردنی بڕی 200 ملیار دیناری مانگانە بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران، بڕیارێکی یاساییە و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری لەسەرداوە و لە هەرکاتێکدا بێت رەوانەی دەکات".

حکومەتی عیراق بڕیاری ناردنی بڕی 200 ملیار دینار مانگانەی بۆ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران دەرکرد و بڕیارە پاش وردبینیکردن لە داهاتی گشتیی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیە رەوانەی بکات، هەروەها بڕیارەکە لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە جێبەجێ دەکرێت و پارەی شەش مانگ رەوانە دەکرێت، لە ئێستاشدا لیژنەیەکی چاودیری دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەرێمن.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan