کوردستانی
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد "كێشەی سندوقی شێرپەنجە بە دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە و حساباتیان تایبەتە بە خۆیان، كێشەی سندوقی شێرپەنجە و كێ سەرپەرشتیاری بووە كێشەیەكی سیاسییە و وەزارەتی دارایی و ئابووری لێی بەرپرسیار نییە".
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتیی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە "كێشەی سندوقی شێرپەنجە بە دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە و حساباتیان تایبەتە و خۆیان بە بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری پارەی لێ خەرجدەكەن، رێژەی 2% پەیوەندی بە سندوقی شێرپەنجەی خەرجیەكانەوە نییە و رێنماییەكی كۆنە و پەیوەندی بە خەرجكردنی شایستەی دارایی دەرمانەوە هەیە".
ئاماژە بەوەشکراوە "وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی (كاك عەبدولڕەحمان) و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی (د.سەباح) رێککەوتوون كە پارەی كڕینی دەرمان چارەسەر بكەن و بە پێی سیولە پارەیان بۆ خەرجبكرێت وەك ساڵانی پێشوو، هەروەها كێشەی سندوقی شێرپەنجە و كێ سەرپەرشتیاری بووە كێشەیەكی سیاسییە و وەزارەتی دارایی و ئابووری لێی بەرپرسیار نییە".
لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هاتووە "لە رۆژی 15ی حوزەیرانی 2021 كێشەی (بدل عیادات) و (میلاكات) بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چارەسەركراوە و بە بێ ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆی بە داراییەوە هەبووبێت، كێشەی پێدانی رەزامەندی داواكاری نەخۆشخانەی هیوا بۆ وەرگرتنی 500 ملیۆنی مانگانە لە رێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكراوەتەوە، ئەوەش دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەروەك پیشەی خۆی بەردەوام دەبێت لەسەر هاوكاری و چارەسەركردنی كێشەكانی تەندروستی لە هەموو هەرێمی كوردستان".
پ.ح

بیروڕا