کوردستانی

کۆڵبەرێک دوای پێنج رۆژ لە برینداربوونی گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێک دوای پێنج رۆژ لە برینداربوونی گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان کە لە ماوەی رۆژانی رابردوو لەگەڵ براکەی بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێران بریندار کرابوو گیانی لەدەستدا.

برێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ هەینی 18ی حوزەیرانی 2021 بەسیر ئەحمەدزادە کۆڵبەری لاوی خەڵکی گوندی دشەی سەر بە شاری پاوە کە پێنج رۆژ لەمەو پێش بریندار کرابوو بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئەحمەدزادە، شۆرای تەئمینی پارێزگای کرماشان بە بنەماڵەی ناوبراویان راگەیاندووە هەتا دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و شۆرای شاری و گوندەکان هەواڵی گیانلەدەستدانی کوڕەکەتان بڵاو مەکەنەوە و هەتا ئێستاش تەرمەکەیان رادەست نەکردووەتەوە.

س،س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن