کوردستانی

حکومەت خەڵکی شنگال بێ ئومێد دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت خەڵکی شنگال بێ ئومێد دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەیەکی زۆر تێپەڕیووە لە رێککەوتنی حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی شنگالەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە و وەک قایمقامی شنگالیش ئاماژەی پێدەکات خەڵکی شنگال بێ ئومێدبوون لە بەرانبەر حکومەتی عیراق.

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال بە مەودا میدیای راگەیاند "رەوشی ئەمنی و سیاسی و خزمەتگوزرای قەزای شنگال زۆر خراپە و هیچ گۆڕانکارییەک رووینەداوە لە رەوشی شنگالدا، هەروەها هاوڵاتییانیش بێ ئومێد بوون لە بەرانبەر بە حکومەتی عیراق".

باسی لەوەشکرد "لەئێستادا سوپای عیراق و هێزەکانی پەکەکە لە شنگال بوونیان هەیە، لە هەندێک ناوچە پەکەکە دەسەڵاتدارە و لە هەندێک شوێنی دیکەش سوپای عیراق".

قایمقامی قەزای شنگال ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر رێککەوتنی شنگال کە لە نێوان حکومەتی عیراقی و هەرێمی کوردستان کرا جێبەجێ بکرایەوە ئەوا خەڵکی شنگال زیاتر ئومێدیان هەبوو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan