کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کێشەکانی نەخۆشخانەی هیوا دەکۆڵێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کێشەکانی نەخۆشخانەی هیوا دەکۆڵێتەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوا دەکۆڵێتەوە و وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی راسپاردووە کە کێشە و گرفتەکانی نەخۆشخانەی هیوا چارەسەر بکەن.

ئەمڕۆ شەممە 19 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کێشە و پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوای کۆڵییەوە و رایسپاردن کە بەزووترین کات لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن و کێشە و گرفتەکانی نەخۆشخانەکە چارەسەر بکەن.

سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی خۆی و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی ھیوا و ھەموو نەخۆشخانەکانی چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە دووپات کردەوە و جەختیکردەوە "نابێت هیچ کەمتەرخەمی و پاشەکشەیەک لەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەدا بکرێت کە پێشکەشی نەخۆشانی شێرپەنجە دەکرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد