کوردستانی
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان کردە ئامانج و کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کرایە ئامانج و کوژراو و بریندار هەیە.
کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19ی حوزەیرانی 2021 کاتژمێر 6:40 خولەک لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە ناو گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزاکەی ماوەت کرایە ئامانج".
ئاماژەی بەوەشکرد "خەڵک و دانیشتووانی گوندی گەڵاڵە سەلامەتن، بەڵام بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە گەریلاکانی پەکەکە سێ قوربانی ھەیە، کە دوانیان گیانیان لە دەستداوە و ئەوی دیکەشیان بریندارە".
س.س