عیراقی
رێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەردەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایدەگەیەنێت لە مەودوا ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بەپێی تایبەتمەندی عیراقی دەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی ڕابردوودا ھاوردەكراون بە پێچەوانەی تایبەتمەندیی عیراقن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند "لەمەودوا دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردە دەكرێن بەپێی تایبەتمەندی عیراق بن، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە رێنمایی نوێ بۆ چۆنیەتی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و تایبەتمەندییەكانی دەركراوە و بڕیارەكەش كاراكراوە، بەڵام بەھۆی پێدانی دەرفەت بە ھاوردەكاران بۆ رێكخستنەوەی كارەكانیان لە رووی یاسایی و داراییەوە بڕیارەكە دواخراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "بە مەبەستی فەراھەمكردنی رێكارەكانی سەلامەتی لەمەودوا ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردە دەكرێن دەبێت بە پێی تایبەتمەندی عیراق بن، چونكە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی رابردوودا ھاوردەكراون بە پێچەوانەی تایبەتمەندیی عیراقن".
س.س
س.س