کوردستانی
زانیاری نوێ لەبارەی کاتی دابەشکردن و رێژەی لێبڕینی مووچەی مانگی حوزەیران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو مانگێک لە 25ی مانگدا مووچەی فەرمانبەران دابەش بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی 2021 دیارینەکراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە مەودا میدیا دراوە، ئەم هەفتەیە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران و رێژەی لێبڕینی مووچە دیاری دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عیراق بڕیاری داوە مانگانە بڕی 200 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەڵنەوەشاندووەتەوە.
س.س