کوردستانی

ئەمڕۆ یەکێتی و گۆڕان رێککەوتنێکی گرنگ واژۆ دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ یەکێتی و گۆڕان رێککەوتنێکی گرنگ واژۆ دەکەن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ یەکشەممە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە هۆتێل شاری جوانی سلێمانی بەشێوەیەکی فەرمی واژۆی هاوپەیمانێتی نێوانیان دەکەن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

یاسین حەمە عەلی، بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی حوزەیرانی 2021 کاتژمێر 4:00ی ئێوارە لە هۆتێل شاری جوانی سلێمانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان هاوپەیمانێتی نێوانیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق واژۆ دەکەن".

جێگای ئاماژەیە، سەرۆکی یاسایی هاوپەیمانێتیەکە لە کۆمسیۆن لاهور شێخ جەنگییە لە یەکێتی و رێگەپێدراوی لیستەکەش د. دەرباز محەمەدە لە بزووتنەوەی گۆڕان.

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز