کوردستانی
بە مەرج مووچە دەدرێت بە مامۆستایانی وانەبێژ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەلار داوا لە قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنووری پەروەردەکەیان دەکات بە مەبەستی پێدانی مووچەکانیان لە ماوەی چوار رۆژدا لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژیان بۆ بنێرن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەلار داوا لە قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنووری پەروەردەکەیان دەکات بە مەبەستی پێدانی مووچەکانیان لە ماوەی چوار رۆژدا لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژیان بۆ بنێرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی حوزەیرانی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار لە ئاگادارینامەیەکدا داوا لە قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنووری پەروەردەکەیان دەکات بە مەبەستی پێدانی مووچەی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە ماوەی چوار رۆژدا لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژیان بۆ بنێرن، هەروەها پێنج مەرج دانراون بۆ ئەو مامۆستا وانەبێژانەی کە بڕیارە مووچەیان پێ بدرێت کە ئەمانەن:
- پارەی وانەبێژی بۆ مانگەكانی 10، 11، 12ی ساڵی رابردووی بۆ خەرجكرا بێت و بەردەوام بێت لە وانە وتنەوە، بەڵام بۆ ئەو مامۆستایانەی تازەدانراون وەك وانەبێژ لە مانگەكانی 2،3،4 و 5ی ئەمساڵ خەرج ناكرێت.
- فەرمانی بوونە وانەبێژ لە پەروەردەی كەلار و فەرمانی دەستبەكاربوون و كۆپی بڕوانامەی وانەبێژ هاوپێچ بكرێت لەگەڵ ئەو لیستەی کە بۆ پەروەردەی کەلار دەنێردرێت.
- یەکێکی دیکە لە مەرجەکانی خەرجکردنی مووچەکە ئەوەیە کە پێویستە قوتابخانە و خوێندنگە پشتگیری مامۆستاکە بكات بە واژووی بەڕێوەبەر و هاوڕێی رەخنەگر و یاریدەدەر ئەگەر هەبوو، هەروەها پێویستە ناوی لە سیستەم تۆماركرا بێت و كۆپییەكی واژووكراوی هاوپێچ بكرێت،
- هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس و سەرووی بەكالۆریۆس 300 هەزار دینار بۆ بڕوانامەی دیپلۆم بڕی 250 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەكرێت.
س.س
س.س