کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان پارە بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دابین دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان پارە بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دابین دەکات
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مانگانە ملیارێك و 600 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەكانی تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە لە شارەكانی هەرێمی کوردستان دابینبکرێت.

بەپێی نوسراوی ژماره‌ 7291 کە ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی حوزەیرانی 2021 بە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەرچووە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە، وردەکاری رەزامەندی خەرجکردنی بڕی ملیارێك و 600 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەکانی نانەکەلی و رزگاری لە هەولێر، هیوا لە سلێمانی، ئازادی لە دهۆک دراوە.

ئەو بڕە پارەیە بۆ کڕینی دەرمان و دابینکردنی ئامێر و تاقیگە و پێداویستییە پزییشکییەکانی دیكەی نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە دەبێت، هەروەها بەپێی نوسراوەکە بێت ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی (ملیارێک و 27 ملیۆن 600 هەزار دیناری مانگانە) دا لە بری نۆڕینگە (بدل عیادە).

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز