کوردستانی

چەند رێنماییەک بۆ بەکارهێنەرانی ماتۆڕسکیل

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند رێنماییەک بۆ بەکارهێنەرانی ماتۆڕسکیل
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتییان و ماتۆڕسواران ئاگادار دەکاتەوە لەوەی ئەگەر بەپێی یاسای ماتۆڕسکیل بەکاربهێنن ئەوا تووشی هیچ گرفتێکی یادایی نابن.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای وت "هەر کەسێک پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکات لەکاتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیل، لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆ تووشی گرفت نابێتەوە، بەڵکو یارمەتیشی دەدرێت، بەڵام هەر کەسێک لەو خاڵانە دەربچێت و سەرپێچی بکات مەفرەزەکانی هاتوچۆ ناچار دەکات کە رێکاری یاسایی لەگەڵ بگرنەبەر و دەستبەسەر ماتۆڕسکیلەکەی دابگرن".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی یاسای هاتوچۆی ژمارە 86ی ساڵی 2006ی عیراقی کە یاسای کارپێکراوە لەهەرێمی کوردستان پێویستە بۆلێخوڕینی ماتۆڕسکیل ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بکرێت، ئەوانیش:

1- هەر کەسێک ماتۆڕسکیل لێبخوڕێت پێویستە مۆلەتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیلی هەبێت کە ئەم مۆلەتە بەپێی یاسا دەدرێت بەوکەسانەی ئەو خاڵانەی خوارەوە بیانگرێتەوە:

- تەمەنیان 16ساڵی تەواوکردبێت.
- لە پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی دەربچن.
- لەتاقیکردنەوەی پراکتیکی (ترای) دەربچن بە سەرکەوتویی.
- هەڵگری رەگەزنامەی عیراقی بن ،واتا کەسانی بیانی بەهیچ شێوەیەک نابێت ماتۆڕسکیل لێبخوڕن.

2- پێویستە ئەو ماتۆڕسکیلەی لێیدەخوڕن تۆمارکراو بێت، واتا تابلۆی پێوەبێت وە ماتۆڕسکیلەکە بەشێوەیەکی فەرمی و لە دەروازە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی  داخڵی هەرێم کرابێت، چونکە بەپێ ی یاسای هاتوچۆ هەر سوارۆیەک لە شەقام بڕوات ،دەبێت تۆمارکراو بێت.

3- لەکاتی لێخوڕین پێویستە سەرجەم پێداویستیەکانی سەلامەتی لە کڵاوی سەرپارێز و ئەژنۆ و مەچەک پارێزەکان بەکاربێن لەلایەن شوفێر و سەرنشینەکەشەوە، وەنابێت لەیەک سەرنشین زیاتر سەر ماتۆڕسکیل بخرێت و نابێت سەرنشینەکە مناڵ بێت لەژێر هیچ بیانویەک.

4- سەبارەت بە کۆمپانیاکانی گواستنەوە و چێشتخانەکان کە کاری دیلیڤەری دەکەن, بەهەمان شێوە دەبێت ماتۆڕسکیلەکانیان تۆمارکراو بێت لەسەرناوی کۆمپانیا یان چێشتخانەکە، ئەو کەسانەی لەسەری کاردەکەن ،دەبێت مۆڵەتی لێخوڕینیان هەبێت و عیراقی بن و نابێت بیانی بن بە هەمو رەگەزنامەکانەوە.

5- بە گشتی پێویستە لەسەر ماتۆڕسوارەکان پابەندی یاسا وڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن و جگە لەپێداویستییەکانی لێخوڕینی سەلامەت لەسەر ترافیکەکان بۆ چرای سوور بوەستن، بەپێچەوانەی ئاراستەی رۆیشتن لێنەخوڕن، بۆ کورتکردنەوەی رێگەکان بەسەر دوورگەی ناوەندەکان نەکەون، لەنێوان ئوتومبێلەکان بەشێوەی لولپێچ لێنەخوڕن،دەستەڕاستی شەقامەکان بەکاربهێنن نەک لایەنی چەپی خێرا لە شوێنی قەدەغە ماتۆڕسکیلەکانیان رانەگرن.

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز