عیراقی

بە مووشەک هێرشکرایە سەر پێگەیەکی سەربازیی ئەمەریکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە مووشەک هێرشکرایە سەر پێگەیەکی سەربازیی ئەمەریکا
مەودا میدیا-

بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، تائێستا زیانەکان نازاندرێت و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

میدیاکانی عیراق بڵاویانکردەوە بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کە هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش تیایدا جێگیرکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە تائێستا زیانی گیانیی و مادی نازاندرێت و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan