کوردستانی
لاهور شێخ جەنگی پەیامێک ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێکی ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد و رایگەیاند "پێشمەرگە نه بۆ ئێمه و نه بۆ كه‌س، نه‌چێته شه‌ڕی دۆڕاوی براكوژییه‌وه، ئێمه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هانده‌رین بۆ یه‌كخستنی پێشمه‌رگه و رۆڵمان هه‌یه تیایدا".

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکدا لە کۆنگرەی دووەمی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەکێتی ئاماژەی بەوەكرد "كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان به هۆی فره رەنگییەوە، ده‌توانێت ببێته نمونه‌یه‌كی گونجاو بۆ یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له ژێر سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، پێشمەرگە نه بۆ ئێمه و نه بۆ كه‌س، نه‌چێته شه‌ڕی دۆڕاوی براكوژییه‌وه".
ئاماژەی بەوەشكرد "ئێمه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هانده‌رین بۆ یه‌كخستنی پێشمه‌رگه و رۆڵی بەرچاومان هه‌یه تیایدا، ئامانجمانه كه پێشمه‌رگه هه‌میشه هێزێكی رێکخراوی مه‌شقپێكراوی تۆكمه‌ی نیشتمانی بێت".
پ.ح