کوردستانی

هەواڵێکی خۆش سەبارەت بە دابەزینی بەهای دۆلار

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش سەبارەت بە دابەزینی بەهای دۆلار
مەودا میدیا-

بانکی ناوەندی عیراق بڕیاریدا بڕێکی زیاتر دراوی دۆلاری ئەمەریکی بخاتە بازاڕەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان، چاودێرێکی ئابووریش پێی وایە بەهای دۆلار دابەزینی زۆر باش بەخۆیەوە دەبینێت.

بانکی ناوەندی عیراق لە نووسراوێکدا بڵاویکردەوە بە چوار قۆناغ بڕێکی زیاتر دراوی دۆلاری ئەمەریکی دەخەنە بازاڕەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان، قۆناغەکان بریتین لە، زیادکردنی فرۆشی رۆژانەی دۆلار و زیادکردنی پشکی دۆلاری هەفتانە بۆ بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو، هاوکات پێدانی دۆلار بە بەهای فەرمی بۆ ئەو کەسانەی بە مەبەستی گەشت و چارەسەرى پزیشکى و خوێندن گەشتی دەرەوە دەکەن، تەرخانکردنی بڕی سێ ملیار دۆلار بۆ کۆمەڵێک پرۆژەی خزمەتگوزاریی لەسەرتاسەری عیراقدا.

هاوکات نەجات عەلی، چاودێری بواری ئابووری بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی بانکی ناوەندی بەشێوەیەکی دوور لە پلان دۆلاری دەخستە بازاڕەکانەوە، بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو ناجێگیر بوو و بەهاکەی بۆ سەروو 150 هەزار دینار بەرزبووەوە، ئەمەش وایکرد ترسێکی گەورە لەسەر ئابووری عیراق و هەرێمی کوردستان دروست بێت، بەتایبەتی حکومەتی عیراق بەمەبەست بەهاکەی بەرزکردەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیارەکەی بانکی ناوەندی کە بە چوار قۆناغ هەوڵی دابەزاندنی بەهای دۆلار دەدات، پێم وایە تارادەیەک سەرکەوتوو بێت بەهۆی ئەوەی خستنە بازاڕی ئەمجارەی دۆلاری ئەمەریکی بەشێوازێک پلانی بۆ داندراوە و چاودێری بازاڕەکانی دراویش دەکرێت، بەهۆی ئەوەی لە هەندێک ناوچە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بۆ بڕێکی زیاتر بە نایاسایی ناودەبرێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش