کوردستانی
گەنجێک بەهۆی مەلەکردنەوە لە رووباردا خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سۆران ئاشکرایکرد لە رووباری رێزان گەنجێک بەهۆی مەلەکردنەوە خنکا و لەلایەن تیمەکانی مەلەوانییەوە تەرمەکەی دۆزرایەوە، گەنجەکە دانیشتووی گوندی لێرەبیر بووە لە سنووری مێرگەسۆر.
شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "پاش ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە رووداوی خنکانی گەنجێک بەناوی نزار سیامەند عەزیز تەمەن 23 ساڵ، دەستبەجێ تیمێکی پۆلیس و تیمێکی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتنە شوێنی روداوەکە بۆ سەر رووباری رێزان، دواتر لەلایەن تیمی مەلەوانییەوە تەرمەکەی دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری کرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو كەسەی خنكاوە دانیشتووی گوندی لێرەبیر لەسنوری مێرگەسۆر بووە و هۆكاری خنكانەکەی بەهۆی مەلەوانی بووە".

پ.ح