کوردستانی

هاوپەیمانیی کوردستانی: لەدوای هەڵبژاردن کێشەی مووچە و بودجە چارەسەر دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوپەیمانیی کوردستانی: لەدوای هەڵبژاردن کێشەی مووچە و بودجە چارەسەر دەکەین
مەودا میدیا-

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی کەسی یەکەمی هەردوولا، واژۆیان لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانیی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرد و رایانگەیاند "لەدوای هەڵبژاردن دەتوانین کێشەی مووچە و بودجە چارەسەر بکەین، لە بەغدا پێویستمان بە یەکڕیزییە".

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی حوزەیرانی 2021 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی لاهور شێخ جەنگی، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکانی یەکێتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بە ئامادەبوونی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە و واژۆیان لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانیی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرد و رایانگەیاند "لە هەرێمی کوردستان چەند جیاواز بین پێکەوە، لە بەغدا پێویستمان بە یەکڕیزییە".

ئاماژەیان بەوەشکردووە "لە دوای هەڵبژاردن دەتوانین لەسەر ئەجێندایەک و بەرنامەیەکی باش کێشەکانی رابردووی بودجە و مووچە و گیرفانی خەڵک چارەسەر بکەین، سەبارەت بە کاندیدەکان کاندیدی هاوپەیمانێتییەکە دەبێت و وەک یەک لیستی هەڵبژاردن کارەکانیان دەکەن، ئەگەر پێکەوە بین لە هەڵبژاردن دەیبەینەوە و هەرێمی کوردستان سەقامگیر دەبێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز