کوردستانی
چەند پرۆژەیەکی ئاو لە سێ پارێزگای هەرێم جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد "چەند پرۆژەیەکی ئاو لە هەرێمی کوردستان چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و چەند پرۆژەیەکی دیکەش لەڕێگەی بەڵێندەرەوە دەچنە بواری جێبەجێکردن، پرۆژەکان بە سەرپەرشتی رێکخراوێکی ژاپۆنی و لەسەر قەرزی ئەوان جێبەجێ دەکرێن".
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "چەند پرۆژەیەکی ئاو لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ دەکەین، پرۆژەی یەکەم بە بڕی دوو ملیۆن و 600 هەزار دۆلار گۆڕینی تۆڕەکانی ئاوە لە شەقامی 30 مەتری و چەند گەڕەکێکی نزیک 60 مەتری هەولێر، هەروەها بە بەهای 500 هەزار دۆلار کەرەستەی یەدەگ دەکڕین، پرۆژەی دووەم زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلارە و لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت، ئەویش سێ پرۆژە لەخۆدەگرێت، یەکێکیان 17 کیلۆمەتر راکێشانی بۆریی ئاوی گشتییە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی لە زۆنەکانی یەک تا حەوت".
ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆژەیەکی دیکەمان بریتییە لە دانانی تۆڕی ئاو بۆ چەند گەڕەکێکی هەڵەبجە و دانانی ئاوەڕۆیەک بۆ کردنە دەرەوەی پاشماوەی قوڕولیتەی پرۆژەی ئاوی هەڵەبجە، ئەم پرۆژانە بە سەرپەرشتی رێکخراوێکی ژاپۆنی و هاوکات لەسەر قەرزی ئەوان جێبەجێ دەکرێن".

پ.ح