کوردستانی
حکومەت بڕیاری خەرجکردنی دەرماڵەی توێژێکی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە خەرجكردنی دەرماڵەی (بدل عیادە) بۆ پزیشكان و كارمەندانی میلاكی تەندروستی، خەرجکردنەکە لەژێر چاودێری دیوانی چاودێری داراییدا دەبێت.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە خەرجكردنی دەرماڵەی (بدل عیادە) بۆ پزیشكان و كارمەندانی میلاكی تەندروستی، خەرجکردنەکە لەژێر چاودێری دیوانی چاودێری داراییدا دەبێت.
سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە تیایدا رەزامەندی دربڕیوە بە خەرجکردنی زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ دەرماڵەی (بدل عیادە) بۆ پزیشكان و كارمەندانی كەرتی تەندروستی لە نەخۆشخانە و سەنتەرەكان، هەروەها كاركردن بە شێوەی گرێبەست لە چوارچێوەی ئەم سیستەمە تەنها بۆ پزیشكە خاوەن پسپۆرییە دەگمەنەكان دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە بەمەبەستی دەرماڵەی (بدل عیادە) لەژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی ئەنجومەنی وەزیراندا دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە بەمەبەستی دەرماڵەی (بدل عیادە) لەژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی ئەنجومەنی وەزیراندا دەبێت.

پ.ح
بیروڕا



