کوردستانی

درەنگانی شەوی رابردوو دوو هاوڵاتی لە هەولێر کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


درەنگانی شەوی رابردوو دوو هاوڵاتی لە هەولێر کوژران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد شەوی رابردوو بەهۆی تەقەکردنەوە دوو پیاو کوژران و ژنێکیش برینداربوو، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و دواتر ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان بڵاودەکەنەوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی تەقەکردن لە شەقامی 60 مەتری، دەستبەجێ تیمەکانمان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کرد، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دوو تۆمەتبار تەقەیان لە خوشک و زاواکەیان و کەسێکی دیکە کردبوو، لە ئەنجامدا زاواکەیان و کەسەکەی دیکە کە نازاندرێت پەیوەندی بە رووداوەکە هەیە یاخود نا، گیانیان لەدەستدا و ژنەکەش کە دەکاتە خوشکی تۆمەتبارەکان بریندارە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و دواتر وردەکاری زیاتر و ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان دەخەینەڕوو".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە