کوردستانی

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری لەسەر تەندروستی هاوڵاتییان دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری لەسەر تەندروستی هاوڵاتییان دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی پارێزگای سلێمانی هۆشداری لە زیاتر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و دروستبوونی کاریگەری نەرێنی بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتییان دەدات، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن نەیەنە دەرەوە، پزیشکێکی گشتیی روونکردنەوە دەدات.

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و دروستبوونی کاریگەری لەسەر تەندروستی هاوڵاتییان ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی گۆڕانکاری لە وەرزەکاندا روویداوە و چووینەتە وەرزی هاوینەوە، هەروەها هاوینی ئەمساڵ زۆر گەرم دەبێت، بەتایبەت لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بۆ 4ی پاشنیوەڕۆ پلەکانی گەرما زۆر زیاتر بەرزدەبنەوە، ئەمەش وادەکات کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی هاوڵاتییان دروست بکات، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش دیاردەیەکی جیهانییە".

هاوکات تەها محەمەد، پزیشکی گشتی بە مەودا میدیای راگەیاند "بێگومان بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی هاوڵاتییان دەبێت، بەتایبەت ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنییان لەگەڵدایە، یاخود ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرە و گورچیلەیان هەیە، کە بەڕێژەیەکی زیاتر دەبێت ئاو بخۆنەوە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما وادەکات جەستەیان زووتر وشک ببێتەوە".
 
بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لەو کاتانەی کە پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە، لە ماڵەکانییان بمێننەوە و نەیەن دەرەوە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن